|
هارپ
که به کوردی و فارسی به چه‌نگ ناسراوه، یه‌کێکه له‌و ئامێره
موسیکیه کۆنانه‌ی که له ناو موسیکی کوردی و ئێرانی‌دا تا سه‌ده‌ی 17
به کار هاتووه‌و زۆربه‌ی شاعیره کۆنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له
شیعره‌کانیاندا ناوی چه‌نگیان هێناوه.
تارا جاف یه‌کێکم له‌و موسیک ژه‌نانه‌ی که سه‌ره‌ت
اموسیکی جیهانی
کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌رم و زۆربه‌ی زۆری ئامێره ژێداره‌کانم
تاقیکردۆته‌وه، و چه‌نگی سۆمه‌ری و ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا که
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاریگه‌ری
زۆری هه‌بوو له‌وه‌ی ئامێری چه‌نگ هه‌ڵبژێرم و به تایبه‌ت چه‌نگی
ئیرله‌ندی. من یه‌که‌م که‌سم ئه‌م ئامێره‌م له موسیکی کوردی‌دا
به‌کارهێناوه و زیاتریش له گۆرانی هه‌ورامیدا و به شێوازێکی نوێ بۆ
زیندووکردنه‌وه‌ی گۆرانی ناوچه‌ی هه‌ورامان.
من له ساڵی 1976
وه له ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیم، و له‌زۆربه‌ی زۆری ڤیستیڤاڵه
موسیکیه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا و ووڵاتانی تری ئه‌وروپا به
ته‌نیا وه‌ک ته‌ک نه‌واز،
و له‌گه‌ڵ ژه‌نیارانی تری کورد و بیانیش
به‌شداریم کردوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
که‌سانی تر وه‌ک گۆرانیبێژ، شاعیر،
شێوه‌کار و حکایه‌تخوان.
به‌وه‌ی موسیک کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌روونی نه‌خۆش هه‌یه و
هۆکارێکی باشه بۆ چاک بوونه‌وه‌ی، من ئێساتا له‌و بواره‌دا کارده‌که‌م
و له چه‌ند جێگایه‌ک به چه‌نگ موسیکی ئارم بۆ نه‌خۆشه‌کان
ده‌ژه‌نم....
|