یاران ........

له‌ سی دی  دڵه‌ی دێوانه‌م
ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلکلۆر

 

سیمفۆنیای گومان ......

له‌ سی دی  دڵه‌ی دێوانه‌م
ئاواز : تارا جاف
هۆنراوه‌: نه‌ورۆز عه‌باس....
ئه‌م گۆرانیه‌ پێشکه‌شه ‌به‌ گیانی ئه‌وانه‌ی به‌ ‌ بیری ته‌سکی کۆنه‌په‌رستیله‌ پێناوی شتنه‌وه‌ی شه‌ره‌فدا ده‌کوژرێن....

 

هۆره‌ .. میکس

هۆره‌ یه‌کێکه‌ له شێوازه‌کانی گۆرانی کوردی،و  به‌ چه‌ند جۆرێک له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستاندا ده‌ووترێت.
‌ هۆره‌ی جافی،  یه‌کێکه‌ له‌ جۆره‌ ناسراوه‌کانی هۆره‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هۆزی جاف..
ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌کانی خۆم که‌ تێکه‌ڵکردنی هۆره و هارپه و ده‌فی ده‌ف ژه‌نی کورد هه‌ژار زه‌هاویم له‌گه‌ڵ به‌ کار هێناوه‌‌. ده‌نگی ئه‌م هۆره‌بێژه‌م له‌ کاسێتێکی  زۆر کۆنه‌وه‌  وه‌رگرتوه‌ که‌ له‌ ناو کاسێته‌کانی باوکمدا بوو.

 

ڕۆژێک له‌ شارێکی شێتدا ....

 ئاوازێکی خۆمه‌ به‌ هاوکاری چه‌ند هاوڕێیه‌ک له‌ ستودیوی بێ سنوور  نۆمارمان کرد:

هارپ.. تارا/ عود..رزگار ناسان/ درامز.. نهاد جه‌مشیر/ ڤیولین.. فه‌رهاد ساڵح

 

عه‌شقی دارێک......

له‌ چاوه‌روانیم له‌ وێستگه‌ی پاسێک و تێڕوانینم له‌ سه‌مای دره‌ختێک به‌ شنه‌ی با و یاری و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی سمۆره‌یه‌ک له‌ سه‌ر لق و پۆپی دره‌خته‌که‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دروست بوو!!

 

بۆ ئه‌نفال ... له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم
ئاواز: عه‌دنان که‌ریم
هۆنراوه‌: ڕه‌فیق سابیر
موسیک: تارا جاف